سوود و زیانەكانی ئەم جۆرە ئازارشكێنە چین؟

‎زۆركەس بەهۆی ئازارەكانی جەستەیانەوە دەناڵێنن, ئازارشكێنی ڤۆڵتفاست(voltfast)  یەكێكە لەو جۆرە ئازارشكێنانەی زۆركەس بەكاریدەهێنن بۆ چارەسەركردنی ئازارەكانیان.

 

‎چۆنیەتی بەكارهێنانی پاودەری ڤۆڵتفاست: ‎

 

پاودرەرەكە دەخرێتە پەرداخێك ئاوەوە و جوان تێكدەدرێت ئینجا دەخورێتەوە, وا باشترە دوای نانخواردن بەكاربهێنرێت و پێویستە لە ڕۆژێكدا لە (3) كیسە زیاتر بەكار نەهێنرێت. ‎

 

ڤۆڵتفاست چارەسەری كاتی ئەم حاڵەتانە دەكات: ‎

 

١ بوونی ئازار لە جومگە كاندا یان ئازاری پێیەكان بەهۆی وەرزشەوە ‎

2 لەكاتی بوونی ئازار و ئاوسان دوای نەشتەرگەری

3 لەكاتێكدا ئازارێكی توندی سەرت هەبێت(شەقیقە)

4 لەكاتی بوونی ئازاری پشت و ددان ‎

 

پاودەری ڤۆڵتفاست زیانی بۆ ئەو كەسانە هەیە :

 

1 ئەو كەسانەی گرفتی گەدە و هەرسكردنی خۆراكیان هەیە.

2 كەسێك نەخۆشی دڵ و فشاری خوێنی هەبێت

3 كەسێك جگەر و گورچیلەی نەخۆش بێت.

4 بۆخانمانی دووگیان بەكار نایەت.