دوو کۆگای چەک لە سنوری هەولێر تەقینەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو كۆگای چەك و تەقەمەنی لە سەر ڕێگای هەولێر- موسڵ تەقینەوە.

 

 

بەپێی سەرچاوەكان، ئەو كۆگای چەك و تەقەمەنییانە تایبەت بوون بە هێزەكانی زێرەڤانی و ئاگریان تێدا كەوتووەتەوە.

 

 

تەقینەوەكان هیچ زیانی گیانیان نەبووە، بەڵام زیانی ماڵییان هەبووە.

 

بەپێی زانیاریەکان کە لایەنەپەیوەندیدارەکان بڵاویان کردۆتەوە” ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لێکۆڵینەوەکانێش بەردەوامن.

 

 

لە ساڵی ڕابردووشدا لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی وهەولێر و دهۆک كۆگای چەك و تەقەمەنی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان تەقینەوە و بە هەمان هۆکارەکەی گەڕێندرایەوە بۆ شۆرتی کارەبا و گەرمی کەشو هەواوە و چەند لیژنەیەکی بۆ دروستکرا بەمەبەستی بەدواداچونی روداوەکان.