مەولود چاوش ئۆغلۆ .. تەقینەوەکەی هەولێر کارێکی تیرۆری نەبووە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی ئەنجام دەرانی هێرشەکە و وەناتوانین بڵێن هێرشەکە تیرۆرە چونکە دووهاوڵاتی عێراقی کوژراون.

 

ئەمرۆ پێنجشەممە 18ی تەمووز مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند “هەوڵەکانیان درێژەی هەیە لە رێگەی بەرپرسانی عێراق و لێپسراوانی ناوخۆییەوە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە لە زوترین ماوەدا”.

 

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند “کە لە رووداوەکەدا دوو هاوڵاتی عێراقی کوژراون، کەواتە ناتوانرێت بڵێین روداوەکە تیرۆرەو پێدەچێت بۆ بە ئامانجکردنی ئەو دوو هاوڵاتیە عێراقییە بوبێت “.

 

 

لای خۆشیەوە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەغداد ئیدانەی هێرش بۆسەر کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر دەکات و پشتیوانی خۆشی نیشاندا بۆ پاراستنی سەلامەتی دیبلۆماتکارانی بیانی و نێردە دیپلۆاسیەکا لە تەواوی عێراق .