بەهۆی ئاگرکەوتنەوە٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا لە ژاپۆن

بچووکردنەوە گەورەکردن

به‌ هۆی رووداوێکی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ژاپۆن، ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی ٤٠ی دیكه‌ش برینداربوون.

 

 

به‌ هۆی رووداوێکی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ژاپۆن، ۲٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی ٤٠ی دیكه‌ش برینداربوون و پۆلیس باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كه‌سێك سووته‌مه‌نی به‌ بینای ستۆدیوی کیۆتۆ ئه‌نیمه‌یشندا رشتووه‌ و ئاگری لە باڵەخانە سێ نهۆمێکە بەرداوە.

 

 

شاهد حاڵانی رووداوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یان بیستووه‌ و دووكه‌ڵێكی ره‌ش له‌ بیناكه‌ بەرزبوەتەوە.

 

پۆلیسی شارەکە پیاوێکی برینداری تەمەن ٤۰ ساڵیان خستوەتە ژێرچاودێریەوە گومانی لێ دەکەن کە بکەری ڕووداوەکەبێت لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.