چارەسەری شەلەل دەماغ دۆزرایەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

کۆمپانیایەکی زەبەلاحی ئەمەریکی بواری تەکنەلوژیا وەبەرهێنان دەکات لە بواری بەستنەوەی مێشکی مرۆڤ بە ئامێرەپێشکەوتوەکانەوە.

 

ماکس هۆداڵ سەرۆکی کۆمپانیای، Neuralink هەڵدەستیت بە تویژینەوە لە بوارەکانی بەستنەوەی جەستەی مرۆڤ بە کۆ ئەندامی هەستەوە لە مرۆڤدا.

 

ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە لایەن ملیاردێری ئەمەریکیەوە ئیلۆن ماسکەوە سپۆنسەرکراوە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە چەند پارچەئامێرێکی ئەلیکترۆنی دەچێنرێت لە مێشکی مرۆڤدا و هاوکات دەتوانێت کۆنترۆڵی جوڵەی ماسولکە بەرپرسەکان بکات لەجەستەی مرۆڤدا.

 

 

سەرۆکی کۆمپانیاکە ئەوی ڕاگەیاند لە هەنگاوەکانمان دەچینە پێشەوە بۆ وەرگرتنی ڕزامەندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەمەریکی FDA بۆ پشتیوانی کردنی پڕۆژەکە.

 

کۆمپانیاکە ئەوشی خستوەتەڕوو دەتوانن لە سەرەتادا ئەم پڕۆژەیە وەکو خزمەتێک بخەینەگەڕ بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی شەلەلی دەماغ بوون.

 

 

شایەنی باسە هەنگاوەکانی ئەم بەرنامە ئەلیکترۆنیە دەچێندرێت لە کەلە سەری نەخۆشەکە بە ئەنجامدانی چوارکوونی هەشت ملیمی لەو ڕێگاشەوە دەتوانن هەستەوەرەکانی مرۆڤ کۆنتڕۆڵبکەن.

 

ئەوەشیان باسکردوە لە توانای ئامێرەزیرەکەکەدادەبێت بیرۆکەکانی مرۆڤ بخوێنێتەوە کە دواتریش هەمان کردە بە پێچوانەوە سودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەرکردنی فەرمان و  جوڵەی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی شەلەل دەماغبوون.

 

ماکس وتی یەکەم تاقیکردنەوەمان بۆ ئەم مەبەستە پێش هاتنی ۲۰۲۰ ئەنجامدەدەین لە گەڵ یەکەم نەخۆشدا.