هاوپەیمانی دامەزراوەیەکی نوێی دامەزراند

بچووکردنەوە گەورەکردن

هاوپەیمانی دامەزراوەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دامەزراند و ڕایگەیاند دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم دامەزراوەیەوە کار بکەن لەسەر گەشەدان بە پەیوەندییەکۆمەڵایەتیەکان ونەهێشتنی جیاکارییە کۆمەڵایەتیەکان.

 

ئەمڕۆ هەوپەیمانی نیشتمانی دامەزراوەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند و لە کۆبونەوەی یەکەمی دامەزراوەکەدا محمد قەرەداخی وەک کارگێری دامەزراوەکە دەستنیشانکرا.

 

کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی بەڕێوەچوو،تیایدا دیدی هاوپەیمانی خرایە ڕوو بۆ بابەتە کۆمەڵایەتیەکان و سەرۆکی هاوپەیمانی ڕایگەیاند مەبەست لە دروستکردنی ئەم دامەزراوەیە گرنگی دانە بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و لە دیدی ئێمەوە چۆن هەموو بابەتەکانی تر پێوستیان بە گەشەپێدان و فراوانکردن و باشکردن هەیە لایەنی کۆمەڵایەتیش پێویستی بە گەشەپێدان و فراوانکردن بە ئاراستەی پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە.

 

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە لە پاراستن و گەشەدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان لەڕێگەی پاراستنی شکۆی تاک و خێزان وکۆمەڵگەوە،هەروەها پاراستن و گرنگیدان بە کلتور و نەریتی کوردەواری و مێژوی پرشنگداری کۆمەڵایەتی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بەشێکی گرنگە لە کاری هاوپەیمانی لەداهاتودا.

 

کۆبونەوەکە دوپاتیکردەوە کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان نابێت قەتیس بکرێن لە چوارچێوەی کاری حزبیداو دەبێت لەسەر ڕاستەڕێی خۆیان مامەڵە لەگەڵ پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پرسە کۆمەڵایەتیەکان بکرێت و نابێت هیچکات پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان ببنە قوربانیی دەستی حزب و تاقم و گروپەکان.

 

دامەزراوەی گەشەپێدانی کۆمەلایەتی یەکێک دەبێت لە دامەزراوە فەرمییەکانی هاوپەیمانی و سەر بە ئەنجومەنی جێبەجێکردن دەبێت  کارگێڕو ئەندامی تایبەت بە خۆی دەبێت و کارگێڕی دامەزراوەکەش ئەندامی ئەنجومەنەکە دەبێت.