وەفدێکی هاوپەیمانی سەردانی عەشرەتی وەستا گەلیان کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

وەفدێکی دەڤەری سلێمانی سەردانی عەشرەتی وەستا گەلیان کردو تەئکیدیان لە پەیوەندی دۆستانەی هەردوولا کردەوە.

 

وەفدەکەی دەڤەری سلێمانی پێکهاتبوو لە ئەرسەلان سەیدزادە کارگێڕی نوێی دەڤەر و محەمەد مەحیەدین و شێخ ڕەئوف ئەندامانی دەڤەر، بەیاوەری جەلال ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و لەلایەن بورهان حەمەباقی سەرۆکی عەشرەتی وەستا گەل و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی عەشرەتەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکراو میواندارییەکی شایستەیان ڕێکخست بۆ وەفدەکەی هاوپەیمانی.

 

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی دیدو روانینی خۆی خستە روو لەسەر پرسە کۆمەڵایەتیەکان و گرنگی بنەماڵەو عەشرەتەکان بۆ پاراستنی کلتور و نەریت و ئاشتی کۆمەڵایەتی.

 

 

لای خۆیانەوە سەرۆک و راوێژکارانی عەشرەتی وەستا گەل سوپاس و خۆشحاڵی خۆیان دەربری بۆ سەردانەکەو بە گرنگیەوە باسیان لە پەیوەندی نێوان بنەماڵەو عەشرەتەکان کرد لەگەڵ هێزە سیاسیەکان لەسەر بنەمای دۆستایەتی و هەماهەنگی دوو لایەنە لەسەر پرسە گرنگەکانی تایبەت بە کۆمەڵگە و بەبێ دەستوەردان لە پرسە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هێزە سیاسیەکانەوە.

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی دووپاتیکردەوە کە کارنامەی هاوپەیمانی بەجۆرێکە کە لە پرسە کۆمەڵایەتیەکاندا هەماهەنگی هەر کارێکی کۆمەڵایەتی بێت لە چوار چێوەی پێویستیدا بەدەر لە هەر دەستوەردان و قۆرخکاری و قەتیس کردنێکی پەیوەندییەکۆمەڵایەتیەکان لە چوارچێوەی کاری حزبیدا.

 

 

 

بۆخوانی ئێوارە وەفدەکەی هاوپەیمانی میوانی عەشرەتی ناوبراو بوون.