ژمارەی کوژراوەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ژاپۆن گەیشتە ۳۳ کەس

بچووکردنەوە گەورەکردن

به‌ هۆی رووداوێکی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ژاپۆن ۳۳ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكەی ٥۰ ی دیكه‌یش برینداربوون.

 

به‌هۆی رووداوێکی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ دوێنی پێنجشەممە له‌ ژاپۆن ۲٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی ٤٠ی دیكه‌یش برینداربوون و پۆلیس باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كه‌سێك سووته‌مه‌نی به‌ بینای ستۆدیوی کیۆتۆ ئه‌نیمه‌یشندا رشتووه‌ ئاگری لە باڵەخانە سێ نهۆمیەکە بەرداوە ژمارەی قوربانیەکانیش لە بەرزبونەوەدایە.

 

شاهد حاڵانی رووداوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یان بیستووه‌ و دووكه‌ڵێكی ره‌ش له‌ بیناكه‌ بەرزبوەتەوە.

پۆلیسی شارەکە  پیاوێکی تەمەن ٤۰ ساڵیان دەسبەسەرکردوە گومانی لێ دەکەن کە ئەنجامدەری ڕووداوەکەبێت لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.