مێرکل: لە گرژییەکانی کەنداو نیگەرانە

بچووکردنەوە گەورەکردن

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینی نیگەرانی خۆی نیشان دا لە ڕەوشی كەنداو و داوای لە وڵاتانی ناوچەکەکرد بە گفتوگۆی ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکەن.

 

 

ئەنگێلا مێركڵ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەست بە نیگەرانی دەكات، ناتوانێت چاوەڕێی ناوچەكە بكات بەبێ هەستكردن بە نیگەرانی لەم كاتەدا.

 

 

دەشڵێت “پێویستە هەموو هەلەكان بقۆزرێنەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دبلۆماسی بۆ خۆلادان لە گرژی زۆرتر”.

 

 

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كەشتی جەنگی یو ئێس ئێس بۆكسر فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانی ئێرانی لەگەروی هورمز خستوەتە خوارەوە.