ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک گەشتیاری کوردستان لە تورکیا بڵاوکردەوە.

 

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 19ی‌ ته‌مموزی‌ 2019 وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆیان بۆ دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد قسە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەبکەن بەزووترین کات گەشتیارەکانی هەرێم ئازاد بکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانە بۆ گەشتکردن چوونەتە تورکیا و ویستویانە بە ئاڵای کوردستەنەوە وێنە بگرن، و دواتر دەستگیرکراون.

 

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:‌

 

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ لایه‌ن گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ باره‌ی ده‌ستگیركردنی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ توركیا
له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری ترابزۆنی توركیا، تووشی په‌لاماردان و ده‌ستدرێژی بوونه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ویستوویانه‌ به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ وێنه‌ بگرن، دواتر ده‌ستگیراون و به‌ نیازن بیانده‌نه‌ دادگه‌
ئاشكرایه‌ ئاڵای ھه‌رێمی كوردستان، ئاڵایه‌كی ده‌ستوورییه‌ له‌ ناو عێراقدا و پێشتریش له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و ھۆڵه‌كانی پێشوازی له‌ توركیا دانراوه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ شانده‌كانی ھه‌رێمی كوردستان
بۆیه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌و رووداوه‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی راسپارد كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا قسه‌ بكه‌ن، تا به‌ زووترین كات گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان ئازاد بكرێن
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان