تەقینەوەیەک لە کابوڵ زیاتر لەچل قوربانیی لێکەوتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وتەبێژی پۆلیسی کابوڵ رایگەیاند تەقینەوەکە لە بەردەم زانکۆی کابوڵدا ئەنجامدراوە.

 

ئەمڕۆهەینی لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی موگناتیسی لکینراو بە یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی لە بەردەم زانکۆی کابوڵدا وەستێنرابوون هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.

 

فەرامەرز فیردەوس وتەبێژی پۆلیسی کابوڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژناماوانیدا ژمارەی قوربانییەکانی ئاشکراکرد.

 

 

ناوبراو وتیشی هەشت کەس لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوەو ۳۳ کەسی تریش برینداربوون.

 

وتەبێژەکە ئەوەشی خستەڕوو زۆربەی قوربانییەکان قوتابین و لەکاتی تەقینەوەکەدا لە بەردەم زانکۆی کابوڵدابوون.