بۆ یەکەمجار عێراق بەشدار دەبێت لە دانوستانەكانی ئەستانە

بچووکردنەوە گەورەکردن

بڕیارە بۆ یەكەمجار عێراق بەشداری لە دانوستانەكانی ئەستانەی تایبەت بە دۆخی ناوخۆیی سوریا بكات.

 

 

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتى دەرەوەى کازاخستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد ، بڕیارە لە 1و2 ی مانگی ئاب، لەشاری نور سوڵتانی پایتەختی كازاخستان، قۆناغى 13ی دانوستانەکانى ئەستانە بەڕێوەبچێت.

 

 

بەپێی راگەیەندراوەكە، بۆ یەكەمین جار عێراق و لوبنان لەرێگەی دو وەفدەوە بەشداری گفتوگۆكان دەكەن كە تایبەتە بە دۆخی ناوخۆیی سوریا بەتایبەت روداوەكانی ئیدلیب و رۆژهەڵاتی سوریا.

 

 

بڕیارە پرسی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە ناوخۆییەكانی سوریا و كارەكانی لیژنەی نوسینەوەی دەستور گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.

 

 

گفتوگۆكانی ئاستانە، تایبەتە بە دۆخی سوریا و تیایدا نوێنەرانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان و رژێمی سوریا، بە ئامادەبونی نوێنەرانی روسیا و ئێران و توركیا و چەندین وڵاتی دیكە بەڕێوەچوە لەپێناو گەیشتنە رێكەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەری شەڕی ناوخۆیی سوریا.