سعودیە: جەنگمان ناوێت لەگەڵ ئێراندا و دۆخی یەمەنیش دەبێت چارەسەربکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

نوێنەری سعودیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد “وڵاتەکەی جەنگی ناوێت لە گەڵ ئێراندا”

عەبدوڵا موعەلیمی باڵوێزی شانشینی سعودیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی نە لە یەمەن نە لە هیچ جێیەکی تر سعودیە نایەوێت ڕووبەڕووی ئێران بێتەوە بەڵام ئەو ڕەوشە خراپەی یەمەن ئەبێ کۆتایی بێت.

 

 

ناوبراو جەختیشی کردوە کاتی ئەوە هاتوە چەکدارە حوسییەکان بڕیاری ۲۲۱٦ قبوڵکەن بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.