سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سیر بزانە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

سیر یەکێکە لەو ڕوەکانەی کە دەوڵەمەندە بە چەندین کانزاو ڤیتامینی گرنگ وەکو c,b6  پۆتاسیۆم ، کالسیۆم ، کبریت، و مەگنسیۆم  کە سوودێکی زۆریان هەیە بە گشتی بۆ جەستەی مرۆڤ.

 

لێرەدا چەند سوودێکی سیر بۆ جەستە دەخەینە ڕوو کە چەندین توێژینەوەش باس لە گرنگی خواردنی سیر دەکەن بە سکی ناشتاو کاتێک گەدە بەتاڵە بە تەنیابێت یاخود لە گەڵ ماست و خەیاردا بخورێت لەو سودانەش:

 

– چارەسەری کێشەکانی جیوبی لووت دەکات.

– چارەسەری نەخۆشی سەدەف(ھەڵوەرینی پێست) دەکات.

– چارەسەری ھەوکردنی بۆریی ھەناسە.

– چارەسەری برینی گەدە و ئازاری سییەکان.

– نەھێشتنی کۆکەی بەردەوام.

– چارەسەری ھەڵامەت.

– لەناوبردنی بەردی گورچیلە.

– کەمکردنەوەی چەوریی خوێن.

– قژ بەهێزدەکات و بریقەی پێ دەبەخشێت.

– سوودی هەیە بۆ کەم کردنەوەی زیبکە.

– کەم کردنەوەی ئازاری قورگ.

– بەرگری لەش بەھێزدەکات.

– سوودی هەیە بۆ کەم کردنەوەی پەستانی خوێن بۆ ئەو کەسانەی کە ھەمیشە پەستانی خوێنیان بەرزە.