بەغداد مووچەی حەوت مانگی پێشمەرگە دەنێرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەێنێت ” وەزارەتی دارایی عێراق بڕەی 476 ملیار دینارە، بۆ مووچەی هێزەکانی پێشمەگە دەنێرێت.
بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندوە “مووچەی حەوت مانگی ئەمساڵی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی عێراقە کە بڕەکەی 476 ملیار دینارە، هەموو رێوشوێنەکانی تەواوبوون و تەنیا ئەوەی ماوە رەوانە بکرێت”.
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە ” لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەمکردووە و پێیان راگەیاندم کە بە زووترین کات ئەو پارەیە دەنێرن”.