سوپای پاسداران دەستدەگرێت بە سەر کەشتییەکی تردا

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند دەستیانگرتووە بەسەر کەشتییەکی تری بارهەڵگردا لە سنووری کەناراوەکانی گەروی هورمزدا.

 

ئەوشیان خستووەتەڕوو دوای ئاگادارکردنەوەی کەشتییەکە پابەندنەبووە بە ڕێنماییەکانەوە ناچاری وەستانمان کردووە.

 

شایەنی باسە حکومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە کەشتی ،ستینا ئەمبیرۆ، دیارنەماوە لە سنووری ڕادارەکانیاندا و پەیوەندیان لە گەڵیدا بچڕاوە.

 

لەسەر ئەم ڕووداوەی دوایی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ هاتە دەنگ و وتی “ئەم پێشهاتانە نەخوازراون و دەبێت لە زۆترین کاتدا چارەسەرکرێن”.