پرۆسەی “پاسەوان” لە کەنداو ڕاگەیەندرا

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرکردایەتی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا بە هاوپەیمانێتی سەربازی چەند وڵاتێک پرۆسەی سەربازی دەریایی “پاسەوان” ڕادەگەیەنێت.

 

 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردۆتەوە ئامانجی ئەو پرۆسەیە پاراستنی ئەمن و سەلامەتی دەریاوانییە لە ناوچەی کەنداودا.

 

ئەو پرۆسە سەربازییە تەنها ئەمەریکییەکان بەشدارنین تیایدا، بەڵکو هاوپەیمانێتیەکی سەربازییە بۆ زامنکردنی ئارامی دەریاوانی لە کەنداودا.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە گرژیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئێستادا گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و ڕۆژانە چەندین لێدوانی دژ بەیەک لەلایەن سەرکردەکانی هەردو وڵاتەوە بڵاودەکرێتەوە