پلەکانی گەرما گۆڕانی بەسەردادێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

 



بەگوێرەی پێشبینیەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بەرزترین پلەی گەرما ئەمڕۆ شەممە بۆ شاری هەولێر 42 پلە دەبێت و سلێمانی 41پلە و دهۆك 41پلە و كەركوك 42پلە دەبێت.

 

 

کەشناسی پێشبینی دەكات، سبەینێ یەک شەممە، بەرزترین پلەی گەرما بۆ شاری هەولێر 44پلە دەبێت و سلێمانی 43پلە و دهۆك 4پلە و كەركوك 45پلە دەبێت.