بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 پزیشکانی زانکۆی واشنتن، لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەریانخستووە بەخێوکردنی ئاژەڵ، یارمەتی کەمکردنەوەی گوشاری دەرونی دەدات.

 

 

لە نوێترین توێژینەوەدا پزیشکانی ئەمریکی، لێکۆڵینەوەیان لەسەر بەخێوکردنی ئاژەڵ سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل لە خوێندا کردووە و دەرکەوتووە، ئەوانەی ئاژەڵی ماڵی بەخێودەکەن ئاستی هۆرمۆنەکانی گوشار لە خوێنیاندا کەمترە.

 

 

د. پاتریسیا پێندێری، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆ ئەمریکی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ڕایگەیاند” پێشتر زۆر توێژینەوەی دیکە لەسەر سودەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ کراون، ئێمەش لەم توێژینەوە نوێیەدا ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە، ئەو گروپەی بەشداربووان کە ئاژەڵیان بەخێوکردووە ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل لە خوێنیاندا کەمتربووە.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم کاریگەرییە بەتایبەت بۆ خوێندکاران بەسوودە، چونکە لەکاتی تاقیکردنەوەکانیان تووشی گوشاری دەروونی جۆراجۆر دەبنەوە، بۆیە بەسەربردنی 10 خولەک لەگەڵ ئاژەڵ، دەتوانێت ئەو گوشارەیان کەمبکاتەوە.

 

 

وەک پزیشکان دەڵێن، گوشاری دەروونی کاریگەری نەرێنی خراپی لەسەر جەستە بەگشتی و دەروونی مرۆڤ بەتایبەتی هەیە، بۆیە ئێستا لە زۆرێک لە نەخۆشخانەکان ئاژەڵ وەک چارەسەر بۆ نەخۆشەکانیان بەکاردەهێنن.