بەریتانیاش کەوتە بەرەی ئەمریکاوە دژ بە ئێران

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەگەر ئێران ئەو کەشتیەیان لە گەرووی هورمز ئازاد نەکات روبەرووی دەرەنجامێکی خراپ دەبێتەوە.

 

 

 

ئەمرۆ شەممە 20ی تەمووز جێرمی هه‌نت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هۆشداری ده‌داته‌ ئێران و رایگەیاند “ئه‌گه‌ر به‌ زووترین كات كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌یان له‌ گه‌رووی هورمز ئازاد نه‌كات، رووبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی توند ده‌بێته‌وه‌”.

 

 

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند “ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌یان قبوڵ ناكه‌ن، داواشیكرد ئازادی ده‌ریاوانی له‌ناوچه‌ی كه‌نداودا ده‌سته‌به‌ربكرێت”.

 

 

هاوکات ئاشرکرایکرد “کە حكومه‌ته‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌كات و ئازادكردنی خێرای كه‌شتییه‌كه‌ تاووتوێده‌كات ،هه‌روه‌ك باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ تاران له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ریتانیا له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كارده‌كات”.

 

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند “له‌ گه‌رووی هورمزدا ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وتهه‌ڵگرێكی به‌ریتانیدا گرتووه‌، چونكه‌ پابه‌ندنه‌بووه‌ به‌ بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ریاوانییه‌وه‌”.

 

 

لای خۆشیه‌وە دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند “ئه‌و كاره‌ی ئێران به‌رانبه‌ر به‌ریتانیا كردوویه‌تی ده‌یسه‌لمێنێت، كه‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رانبه‌ر تاران له‌سه‌ر حه‌ق بووه‌”.