دەڤەری سلێمانی ئامادەکاری دەکات بۆ چەند چالاکیەکی گرنگ

بچووکردنەوە گەورەکردن

دەڤەری سلیمانی هاوپەیمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و بڕیاری ئامادەکاریدا بۆ قۆناغێکی نوێی کار کردن.

 

ئەمرۆ ٢٠ تەموز دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی بە سەرپەرشتی ئەرسەلان سەیدزادە کارگێڕی نوێی دەڤەر و ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەن دەڤەر بەرێوەچوو،لە کۆبونەوەکەدا ئەندامانی دەڤەر پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی کارگێڕی دەڤەر کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ دوپاتکردەوە بۆ ئەو بەرپرسیارێتیەی کە بۆ ماوەیەکی کاتی پێی سپێردراوە.

 

لە کۆبونەوەکەدا بەرپرسی بەشەکان و بازنەکان ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەشکرد و بەوردی کارو چالاکیەکانیان تاوتوێکراو کەمو کوڕیەکان دیاریکران و کارگێری دەڤەر پلانی کاری داهاتوی دەڤەری بۆ ڕونکردنەوەو جەختی کردەوە کە دەبێت قۆناغێکی نوێی کار کردن دەست پێبکەن و هەنگاوی نوێ بنێن.

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کارگێری دەڤەر و ئەندامانی ئەنجومەنی دەڤەر دووپاتی کار و پرۆژەی نوێ و بەسودیان کردەوە بۆ داهاتوی کار کردنیان و ئامادەکاریەکان و میکانیزمی جێبەجێکردنی کارەکانیان تاوتوێ کرد.