لە خۆپیشاندانەکانی سوداندا ۲٦۸ کەس کوژراون

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە مانگی کانونی یەکی ۲۰۱۸ وە ۲٦۸ کەس لە وڵاتی سودان کوژراون و زێاتر لە ۱۳٥۰ تریش برینداربوون.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی سەندیکای پزیشکانی سودان لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەوە ۲٦۸ کەس کوژراون بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە.

 

ئەوەشیان خستووەتەڕو کوژراوەکان دابەشبوون بەسەر ۲۰ شاری ئەو وڵاتەیا کە زۆرینەشیان لە چینی گەنجانن.

 

ئەم پشێویانە لە کاتێکدایە زیاتر لە ۲۰ نەخۆشخانەی ئەو وڵاتە مانگرتنی سەرتاسەریان ڕاگەیاندووە بە هوی ئەو پێشێلکاریانەی دەرهەق بە پزیشکەکان ئەنجامدراوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

 

شایەنی باسە خۆپیشاندانەکانی سودان لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ دەستی پێکرد بەرامبەر بە زیادکردنی باج لەسەر خۆراک و سوتەمەنی.

 

ئەمەش لە کاتێکدا بوو نرخی یەک سەمون بۆ ٣ پاوەند بەرز بووەوە کە دەکاتە ٧٥ دیناری عێراقی، دواتریش خۆپیشاندان سەرتاسەری هەمو وڵاتی گرتەوە.