حکومەتی هەرێم هێڵە گشتیەکانی تاوتوێ دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێ کردنی هێڵە گشتییەکان.

بریارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کوردستان کۆبونەوەی خۆی ئەنجام بدات وگفتوگۆ لە بارەی رێوشوێن و میکانزمی جێبەجێکردنی هێڵەگشتیەکان بکرێت.

 

سبەینێ دووشەممە 22ی تەمووز ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دووەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات، بریارە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی رێوشوێن و میكانیزمی جێبەجێكردنی هێڵە گشتییەكان و كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت.

 

هاوکات ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئاڵوگۆڕی سەرجەم وەزارەتەكان كۆتایی هات، ئەنجومەنی وەزیران وەزیرەكانی راسپارد لەژێر رۆشنایی هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەم، بەرنامەی كارەكانی وەزارەت لە 30 رۆژدا دابرێژن و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی بكەن بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.