دوای کاژێرو نیوێک دڵی بەلێدان دەکەوێتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

پزیشکەکانی بەشی هەناوی لە بەشی فریاکەوتنی شاری پزیشکی ،سەدر توانیان پاش ڕاوەستانی دڵی بۆ ماوەی کاژێر و نیوێک گەنجێک ڕزگاربکەن.

 

ڕافد محەمەد، پسپۆڕ لە نەخۆشییە هەناوییەکاندا لە بڵاوکراوەیەکی نەخۆشخانەکەدا ئەوەی ڕاگەیاندوە پاش گەیشتنی گەنجێکی تەمەن ۲٥ ساڵ بۆ بەشی فریاکەوتن ،کە بەر تەزووی کارەبا کەوتبوو دوای کاژێر و نیوێک بە هاوکاری کارمەندان ئەو گەنجە لە مردن ڕزگارکرا.

 

ناوبراو ئەوشی ئاشکرا کرد پاش گەیشتنی نەخۆشەکە هەمو دەرکەوتەکانی ،مردن لە سەر جەستەی دەرکەوتبوون ،لە ڕاوەستانی دڵ ،هەناسە، گەورەبونەوەی بیلبیلەی چاو کە دڵنیابوون لە گیان لە دەستدانی.

 

ڕوونیشی کردەوە ،بەڵام دوای لێدانی تەزوی کارەبا و زیاتر لە ۳۰ دەرزی گێڕانەوەی ژیانی بۆ کراوە لە گەڵ ئەنجامدانی هەناسەی دەستکرد دوای کاژێرێک و سی خولەک دڵی گەنجەکە دەستی بە لێدان کردووەتەوە.