لە بەسرە دورگەیەکی نەوتی لەسەرئاو دروستدەکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

حکومەتی عێراق بەنیازە دورگەیەکی نەوتی سەرئاوکەوتوو دروست بکات

 

 

فەیاز حەسەن ،بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت و سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند “حکومەتی عێراقی ڕەزامەندی خۆی نواندوە بۆ دروستکردنی  دورگەیەکی سەرئاوکەوتوی تایبەت بە دەرهێنانی نەوت لە نزیک کەناراوەکانی سنووری پارێزگای بەسرە”.

 

 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە بۆ زیادکردنی وەبەرهێنانی نەوتە.

 

جەختیشی کردەوە لە ئێستادا بڕی نەوتی دەرهێنراو لە کێڵگەکانی بەسرە بە دوو ملیۆن بەرمیل مەزەندە دەکرێت و بە نیازن ئەو بڕە بەرزبکەنەوە بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

 

 

باسی لەوەشکردووە ئەو دورگە نەوتییە و بەندەری بەسرەش سەرەڕای دەرهێنانی نەوت خزمەتێکی گەورە پێشکەشدەکەن بە کەشتی و پاپۆڕە بازرگانییەکانی ناوچەکە.

 

شایەنی باسە لە ئێستادا عێراق ڕۆژانە بڕی 4,5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات و بەنیازە ئەو بڕەش لە داهاتوودا بگەیەنێتە سەروی 5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.