لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکراوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 کەشناسی لەراپۆرتێکیدا بەرزترین پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە لەم ساڵدا

 

. ئەمرۆ یەکشەممە 21ی تەمووز بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند “لە شارۆچكەی دوكان لە سلێمانی پلەی گەرما گەیشتۆتە 49 پلەی سەدی ئەمەش بە بەرزترین پلەی گەرما لەم ساڵدا هەژمار دەكرێت”.

 

هاوکات ئەوەشی خستوەتەروو “کە لە خانەقین پلەی گەرما 48 پلە بووە و لە هەڵەبجەش 47 پلە تۆمار كراوە”.