وەزیری دەرەوەی سعودیە: دەبێت بەرپەرچی ئێران بدرێتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

“هەر پێشێلکارییەک لە سنووری کەناراوەکان و ڕێڕەوە دەریاییەکاندا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە”

 

عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودیە لە تویتێکدا پەیامێکی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و وتی “دەبێت بەرپەرچی ئێران بدرێتەوە سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی کە دەیکاتە سەر ڕێڕەوەئاوییەکان”.

 

ناوبراو کارەکانی ئەم دواییەی ئێرانی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسفکرد.

لە تویتەکەیدا باسی لەوەشکردووە ڕێگرتن لە کەشتییەکان و دەستبەسەراگرتنی دوو کەشتییەکەی بەریتانیا هەرگیز کارێکی قبوڵکراو نیە.