لیژنەیەک لە نێوان هەریم و بەغدا پێکهێنرا

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

ئەندامێکى ليژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ لە پەرلەمانى عێراق ئاشكراى كرد، ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌ نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندى و هه‌رێم پێكهێنراوه‌ بۆ راده‌ستكردنى ۲٥۰ هه‌زار به‌رميل نه‌وت به‌ به‌غداد..

 

 

ئه‌مجه‌د عيقابى ئه‌ندامی ليژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ لە پەرلەمانى عێراق ئەمرۆ دوو شەممە رایگەیاند”هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهينانى ليژنه‌يه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست بكه‌ن به‌ راده‌ستكردنى ئەو بڕە نەوتە بە بەغدا لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە.

 

 

شایەنی باسە تا ئێستا لە بەر هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەت، هەرێم ئەو ۲٥۰ هەزار بەرمیلەی ڕادەست نەکردووە.