موبایلەکەت تەڕبێت چی دەکەیت

بچووکردنەوە گەورەکردن

کاتێک مۆبایلەکەت دەکەوێتە ناو ئاو یان تەڕ دەبێت هەوڵبدە پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکەیت

بەربوونەوەی مۆبایل بۆ ناوئاو بەتایبەت لەوەرزی هاویندا کێشەی زۆرێک لە بەکار هێنەرانە،

بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە زۆرێک پەنادەبەنە بەر هەندێک کاری هەڵە، کە وا گومان دەکەن  هۆکارێکی باشە بۆ وشککردنەوەی مۆبایلەکانیان.

پێگەی Gadgetsnow  ی هیندی لە بابەتێکدا هۆشداری دەداتە بەکارهێنەران کە:

١- بەکار نەهینانی ئامێری وشککەرەوەی قژ، چونکە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە پارچەکانی ناوەوەی مۆبایلەکە لە ئانجامی گەرمیەکەیدا.

٢- مۆبایل بەتەڕی بە هچ جۆرێک نابێت بدرێت لە شەحن .

٣- پەنا بردنە بەر ڕاوەشاندنی مۆبایلەکە بەمەبەستی وشککردنەوە.

٤- نەکردنەوەو هەڵنەوەشاندنی مۆبایلەکەو دەرنەهێنانی پاترییەکەی.

٥- هەوڵی بەکار هێنانی مەدە بەڵکو لەرێگەی دوگمەی پاوەرەوە بیکوژێنەوە.

٦- هەوڵی دەرهێنانی سیمکارتەکەی مەدە، چونکە دەبێتە هۆی چونە ناوەوەی ئاو بۆ ناو مۆبایلەکە.

٧- پانکەو فوکەری هەوایی بەکار مەهێنە چونکە دەبێتە هۆی دروستکردنی شێ لە مۆبایلەکەدا.

٨- دەست بە هیچ دوگمەیەکی مۆبایلەکەدا مەنێ چونکە دەبێتە هۆی چونە ناوەوەی ئاو بۆ ناو مۆبایلەکە.

٩- هەوڵ مەدە هێدفۆن بەکار بهێنیت چونکە دەبێتە هۆی به‌ركه‌وتنی تەزووی کارەبایی.