ڕاشید غەنوشی خۆی کاندید دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

بزوتنەوەی نەهزەی تونسی ڕاشید غەنوشی سەرۆکی حزبەکەی کاندیدکرد بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی وڵاتەکە.

 

ڕاشید غەنوشی بە فەرمی خۆ کاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ولاتەکەی ڕاگەیەند، و چاوەڕێ دەکرێت دەنگێکی زۆر بۆ حزبەکەی کۆبکاتەوە.

 

بڕیارە لە شەشی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی تونس بەڕێوەبچێت و چەندین هێزو لایەنی سیاسی و کەسایەتی سەربەخۆ بەشداری تێدا دەکەن و ململانێ دەکەن بۆ بەدەستهینانی ٢١٧ کورسی پەرلەمانی،بزوتنەوەی نەهزە ئێستا خاوەنی ٦٨ کورسی پەرلەمانییە لە پەرلەمانی ولاتەکەدا.