کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریکرا

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان هەموارکرایەوە و بڕیاردرا رۆژی ١ نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند بەوەکرد، ئەو کەسانەی لە دوای ساڵی 2013 وە نفوس و پسوولەی خۆراکیان گواستبێتەوە کەرکووک، ناتوانن لەوێ دەنگ بدەن و خەڵکی کەرکووکیش ناتوانن لە هیچ شوێنێکی دیکە دەنگ بدەن.

رزگار محەممەد ئەمین دەشڵێت “ماددەی ٣٥ لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠١٨، ماددەیەکی تایبەت دیاریکراوە کە هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک بە هەمان شێوەی پارێزگاکانی دیکە دەکرێت، بەڵام هەندێک تایبەتمەندی بۆ کراوە، یەکێک لەوانە وردبینییە لە تۆماری دەنگدەرانی کەرکووک، ئەگەر لە ماوەی ئەو چەند مانگە نەکرا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، ئەگەر نەکرا دوای  ٦ مانگ دوای هەڵبژاردنەکە وردبینییەکە بکرێت”.

ئەو یاسایەی پەرلەمانی عێراق ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنیا لە پارێزگاکانی عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.