دامەزراوەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی یەکەم دانیشنی خۆی سازکرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

دامەزراوەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هاوپەیمانی کۆبوەوەو تاوتوێی کارنامەو پلانی خۆی کرد.

دانیشتنەکە بە سەرپەرشتی محمد قەرەداخی و بە ئامادەبونی ئەندامانی دامەراوەکە بەرێوەچوو.

 

سەرەتا کارگێری دامەزراوە هۆکار و ئامانجی دامەزراندنی دامەزراوەکەی خستەڕوو ڕونیکردەوە کە هاوپەیمانی دەیەوێت ئەم دامەزراوەیە بکاتە ڕایەڵەیەکی گرنگ لە نێوان خۆی و کۆمەڵگەدا بەمەبەستی گەشەدان بە پەیوەندییەکۆمەڵایەتییەکان.

 

لەتەوەرێکی تردا کارنامەو پلانی دامەزراوەکە تاوتوێکراو لەلایەن ئەندامانی دامەزراوەکەوە سەرنج و تێبینی خرایە ڕوو لەسەر کارنامەکەو چۆنێتی کارکردنی دامەزراوەکە.

 

دامەزراوەی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دامەزراوەیەکی نوێیە و هەفتەی رابردوو بەفەرمی راگەیەنراو ئامانج لێی بەهێزکردن و گەشەدانە بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان.