سەدر سەبارەت بە کەسە نزیکەکانی خۆی هەڵوێست وەر دەگرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

سەدر لە بازنەی نزیک لە خۆیەوە دەستی پێکرد ناوی گەندەڵکارانی بڵاو کردەوە.

 

پێگەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدری سەرۆکی هاوپەیمانی سائیروون ، لێستێکی بڵاو کردەوە کە پێکهاتوە لە ناوی چەند کەسێک کە بە کەسی نزیک لە ڕەوتەکە خۆیان ناساندووە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر ناوی پێنج کەسیان بڵاوکردووەتەوە کە تێوەگلاون لە دۆسییەی گەندەڵیدا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا باس لە وەش کراوە هەر پێنج کەسەکە تاوانبارن بە بەکارهێنانی ناوو ‌پێگەی سەرۆکی ڕەوتەکە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.