سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا هەڵبژێردرا

بچووکردنەوە گەورەکردن

بۆریس جۆنسن، بەسەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا  هەڵبژێردرا، ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، بۆریس جۆنسن لە دەنگدانێکی ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، بە بەدەستهینانی زۆرینەی دەنگ و کۆکردنەوەی ٩٢ هەزار و ١٥٣ دەنگ پێش ڕکابەرەکەی کەوتەوە.

 

جێرمی هەنت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگار خۆی کاندید کردبوو، ٤٦ هەزار و ٦٥٦ دەنگی دەنگدەرانی پارتەکەی بەدەتهێنا.

 

ڕۆژی چوارشەممە، وابڕیارە بۆریس جۆنسن سەرۆکی شارەوانی پێشووی لەندەن، بە فەرمی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگریت.

 

بۆریس جۆنسن، لەپاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، لە وتارێکدا ستایشی تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی کرد و کابینەکەی بە سەرکەوتوو ناوبرد.

 

لە دەنگدانی هەلبژاردنی سەرۆکی نوێی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، ١٦٠ هەزار ئەندام بەژداریان تێداکرد، کە ڕیژەی نزیکەی لە %٨٨ی ئەو کەسانە پیشان دەدات کە مافی دەنگدانیان هەبووە.