یەک کو‌‌‌پ قاوە هەزار دۆلار لە سەریان دەکەوێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

لە شاری بوندوقیەی گەشتیاری لە ئیتاڵیا دووگەنجی ئەڵمانی سزای دارایی دەدرێن لە پای دروستکردنی کوپێک قاوە.

 

پۆلیسی گەشتیاری شاری بوندوقیە لە ئیتاڵیا دوو گەنجیان سزا دا بە بڕی ۱۰۰۰ هەزار دۆلار لە پای دروستکردنی کوپێک قاوە لە ژێر پردی ریالیتۆی مێژووییدا.

 

پۆلیسی شارەکە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتەیان ئاراستەی هەردوو گەنجەکەکرد کەنەدەبوو ئاگربکەنەوە لە ژێر ئەو پردە دێرینەدا.

 

ئەوەشیان پێڕاگەیاندوون لە ئەگەری دووبارە کردنەوەیدا دووهێندە سزای دارایی دەدرێن.

 

لە یاسانوێیەکانی ئەو وڵاتە دەبێت گەشتیار کراس و پۆشاکی کەژوەڵ لە بەرکات(ڕەنگا و ڕەنگ) لە شوێنە گشتییەکاندا و لە چەندین شوێنیشدا پیاسەکردن قەدەغەیە.

 

پۆلیسی ئیتاڵیا ئەوەشیان خستووەتەڕوو مەلەکردن لە زەریا و ژێر ڕوبارەکاندا بە هەمان شێوە قەدەغەن لەو وڵاتەدا.