سەبارەت بە شۆردنەوەی سەوزە و میوەکان هۆشداری دەدرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەندازیارێکی خۆراک هۆشداری دەدات سەبارەت بە شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە ماددە کیمیاییەکان، ڕێنمایی دەدات کە بە سرکە و خوێ میوە و سەوزەکان بشۆنەوە.

 

 

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک و ئەندامی لیژنەی تەندروستی سلێمانی، سەبارەت بە شۆردنەوەی میوە و سەوزە بە ماددەی کیمیایی هۆشداری دەدات و دەڵیت” بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکانی وەک ” سابون و تایت و شامپۆ ” گەورەترین هەڵەیە و دژ بە یاساکانی تەندروستییە، لەڕێگەی قوتدان یاخود هەڵمژین و بەرچاو کەوتن، زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو” ڕیکخراوی خۆراک و دەرمانی جیهانی ڕێگە نادات بە ماددە کیمیاییەکانی وەک ” سابون و شامپۆ ” میوە و سەوزەکان بشۆنەوە، بەلکو لە ڕێگەی پێرمەنگەناتی مەگنسێۆم یاخود سرکە و خوێ پاک بکرێتەوە.