خواردنی ماسی مرۆڤ لە شێرپەنجە دەپارێزێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

توێژینەوەیەکی زانستی ئەوەدەردەخات خواردنی ماسی لە جۆرێکی شێرپەنجە دەتپارێزێت.

 

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی سەنتەری شێرپەنجەی جیهانی ئەوەیان ئاشکرا کردووە خواردنی سێ ژەمی گۆشتی ماسی لە هەفتەیەکدا مرۆڤ دەپارێزێت لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە.

 

توێژەران ئەوەشیان خستەڕوو دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە سەر نیو ملیۆن کەس لە ماوەی ۱٥ ساڵدا گەیشتوون بەم  دەرئەنجامە.

 

تویژینەوەکە باس لەوەش دەکات ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بە ڕێژەی ۱۲% کەمی کردووە لە نێو ئەوکەسانەی کە تاقیکردنەوەکانیان لە سەر ئەنجامدراوە.