ژوری بازرگانی و پیشەسازی لە هەڵەبجە کرایەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بریاریداوە لە ئایندەیەک نزیکدا هەماهەنگی لەگەڵ وەبەرهێنەران بکات بۆ ئەنجامدانی کار و پرۆژەکانیان لە هەڵەبجە.

 

 

ئەمرۆ چوارشەممە 24ی تەمووز بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و پارێزگاكان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە هەڵەبجە كرایەوە.

 

 

هاوکات بریاروایە لە ئایندەیەكی نزیكدا هەماهەنگی لەگەڵ وەبەرهێنەراندا بكات و چوندین پرۆژەی بازرگانی لە پارێزگاکە ئەنجام بدرێن.

هەر ئەمرۆ بە لە رێگەی هەڵبژاردنەوە دەستەی سەرۆکایەتی ژوری بازرگانیی هەڵەبجە هەڵبژرێردراو پێشەوا ئەحمەد یەکێک لە بازرگانانی پارێزگاکە وەک سەرپەرستیاری ژورەکە هەڵبژێردرا تا کاتی هەڵبژاردنی ژورە بازرگانییەکان.