چەکە نوێیەکانی ڕوسیا ئەمریکا دەترسێنێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

بە پێی ڕاپۆرتە نوێیەکان لە ماوەی ڕابدوودا تەکنەلوژیای سەربازی ڕوسیا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە ئەمەش ئەمریکای تووشی دڵەڕاوکێ کردووە.

 

بە گویرەی ڕاپۆرتێکی ڤیکتۆر سۆکیرکۆی ڕوسی لە ژێر  ناونیشانی “تەکنەلۆژیای سەربازی ڕوسیا لە بەرچاوماندا گەشەدەکات” ئەمریکا دێنیتە دەنگ بۆ پاراستنی بەرژەوندییەکانی لە ناوچەکەدا.

 

ئەم وتارەی ڤیکتۆر، بۆمبێکی گەورەی تەقاندەوە لە نێو شەقامی ئەمریکادا و دەنگۆیەکی  زۆری لێکەوتەوە.

 

لە لای خۆشیەوە فلادیسلاف شۆرغین شارەزا لە بواری سەربازیدا ئەوەی خستووەتەڕوو ڕوسیای ۲۰۱۹  ئەوەی ۲۰۰۸ نیە کە لە جەنگە ساردەکەی جۆرجیا بینرا ئەمڕۆ  تەکنەلۆژیای سەربازی ڕوسیا بە جۆرێک پێشکەوتووە هیچ سەربازێکی ڕۆسی پێویستی بەوە نیە خۆی ماندووبکات بەڵکو هیچ ماسولکەیەکی جەستەشی بەکارناهێنێت چونکە بە تکنەلۆژیا شەڕدەکات.

 

لە ماوەی ڕابردووشدا سەرۆکی ڕوسیا
ڤلادیمێر پوتین هۆشداریی داوەتە نەیارانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی و رایگەیاندووە، لە ئەگەری ئەوەی رووسیا رووبەڕووی هەر هێرشێک ببێتەوە، ئەوا وڵاتەکەی چەکی ناوەکی لە دژی هێرشبەرەکە بەکار دەهێنێت.

 

پوتین ئەوشی راگەیاندووە، کە وەک هاووڵاتییەکی رووسی و سەرۆکی ئەو وڵاتە لەخۆی دەپرسێت، “بۆ پێویستە جیهان بمێنێت لەکاتێکدا روسیا لەسەر نەخشەی ئەو جیهانە نەمێنێت؟”.

 

شایەنی باسە ڕوسیا خاوەنی ٤٥۰۰ کڵاوەی چەکی ئەتۆمە بە مەش  لە ڕیزبەندی پێشەوەی وڵاتە مەترسیدارەکانی جیهان لە قەڵەم دەدرێت.