بۆریس جۆنسن ھاوشێوەکەی ترامپ یاخوود ترامپی بەریتانی

بچووکردنەوە گەورەکردن

بۆریس جۆنسن ھاوشێوەکەی ترامپ یاخوود ترامپی بەریتانی

دانا محەمەد مەجید

 

ئەلكساندر بۆريس دي بيفڵ جۆنسون، ناوی تەواوی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە کە ناسراوە بە بۆریس جۆنسن .

لەدایک بووی ١٩٦٥ ی شاری نیویۆرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و ئێستە یەکێکە لەسەرۆكوەزیرەکانی ووڵاتێکی زلھێزی جیھانی ، سەرۆکەتەمەن ٥٥  ساڵەکەی بەریتانیا ھەر لەسەرەتای خۆکاندیدکردنی بۆپۆستی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا چاوی میدیاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا بەجۆرێك کەوتە بەر نەشتەری ڕەخنەگران و ڕۆژنامەنوسان ومیدیا جیھانی و ناوخۆییەکانی بەریتانیا.

 

لێرەدا و لەم چەند خاڵەدا دەمەوێت تیشكێك بخەمەسەر خاڵە لێکچوەکانی نێوان جۆنسن و دۆناڵدترامپی سەرۆکی ئەمریکا .

 

خاڵە لێکچوەکانی نێوانییان :

 

١- لە ڕەنگ وشێوازی پرچیاندا ھاوشێوەن.

 

٢- ھەردووکیان لەدایك بووی شاری نیویۆرکن.

 

٣- لە ڕوی کەسایەتیەوە زۆر ھەڵەشەو شپرزن .

 

٤- لە بڕیاردان و لەپاشگەزبونەوەش خێران.

 

٥-لە لێدوانەکانیاندا زۆر دژی ئیسلام و وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن، بەجۆرێك ترامپ ووتی سعودیە وەک مانگای شیردەر ده‌دۆشین ،وەدژی ئیسلام لێدوانیدا بەجۆرێک ووتی ئیسلام دینی توندرەوی و کوشتنە بەڵام بەخێرایی پەشیمان بوەوە،وە جۆنسنیش لەپێش کاندید بونیدا ووتی ئیسلام دینی ئاشتی نییە و وە نیقابپۆشانی موسوڵمانی بەصندوقی بەرید و دزی بانك ناوھێنا، بەڵام لەھەڵمەتی ھەڵبژاردنیدا پەشیمان بوەوە و داوای لێبوردنی لێکردن .

 

٦- ڕەگەزپەرستێتی لەخوێنیاندایە ، بەجۆرێك دژی ووڵاتانی ھەژار نشین وموسوڵمانان و کۆچبەرانن .

 

٧- تێڕوانین و بیرکردنەوەیان بەرامبەر یەکێتی ئەورووپا وەک یەکە بەجۆرێك دۆناڵدترامپ ووتی پاڵپشتی بریتانیای بەھێز دەکەین لە چوونەدەرەوەیان لەیەکێتی ئەورووپا، تائەو ڕاددەیەی بەبێ مەرجیش ، وەجۆنسنیش دەڵێت بەبێ مەرج لەیەکێتی ئەورووپا دەکشێینەوەو لەویەکێتیە دەردەچین .

 

٨- ھەردوکیان پاڵپشت و دۆستی سەرسەختی ئیسرائیلن بەجۆرێك ترامپ بێگوێدانە ھەستی سەرجەم دۆستە موسوڵمانەکانی بە بڕیارێك قودسی فەلەستینی بەپایتەختی ئیسرائیل ناساند ، وەجۆنسنیش سەرەڕای ئەوەی لەبنچینەدا باپیرانی بەڕەگەز تورکی موسوڵمانن، بەڵام ووتی من نەک ھەردۆست و پشتیوانی ئیسرائیلم بەڵکو تاسەرئێسقان ومۆخ جولەکەم و شانازیشی پێوەدەکەم .

 

٩- دەرکەوتنی ئەم دوو سەرۆکە لەبەردەم میدیاو ڕۆژنامەنوسان بەھەڵسوکەوت ولێدوانەکانیان ئیحراج ھێنەرو ڕوشکێنەرانەن بەجۆرێک بونەتەھۆی نیگەرانی ھاووڵاتیان وحکومەتەکانیان .

 

١٠- لەڕووی خێزاندارییەوە ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەھەردوو سەرۆك پێشینەی باشیان نییە بەجۆرێک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکیدا نەیشاردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە دەرەوەی کاروباری خێزانداری لەگەڵ چەندین ئافرەت پەیوەندی سۆزداری ھەبوە ،وەچەندمانگێک پێش ئێستە میدیاکانی بریتانیا فۆکەسیان خستە سەربابەتێكی تایبەت و بە بۆڵدمانشێت بڵاویانکردەوەو گرنگییان پێداکە چەند جارێک جۆنسن لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە لەماڵ کراوەتە دەرەوە بەھۆی بوونی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ئافرەتانی تر .

 

ئەم سەرکێشی ولێکچونانەی نێوان ئەم دوو سەرۆکەو خاڵی ھاوبەشی نێوانیان ئاماژەیەکی مەترسیدار هه‌یە بەوەی کەھەردوو سەرۆك پشتیوانی یەکتری بکەن لە بڕیارە گرنگ و چارەنوسسازەکاندا ھاوشێوەی ھەردوو سەرۆك وەزیرانی ساڵانی نەوەدەکانی بریطتانیاو ئەمریکا  تۆنی بلێرو جۆرج بۆش کە لەسەردەمی سەرۆکایەتیان بڕیاری بەکارھێنانی گورزی سەربازیاندا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی ھەردوو دەوڵەتی پێشووی عێراق و ئەفغانستان کە بووە ھۆی ڕوودانی ڕوداو گەلێکی ناوچەیی و ھەرێمی کە تائێستاش دەرھاویشتەکانی ئەو جەنگانە لەناوچەکەو جیھاندا بەچاودەبینرێت، بۆیە پێدەچێت جیھان لەسەردەستی ئەم دوو سەرۆکەداگیرۆدەی ڕووداوگەلێکی ترببێت بەخوازراوو نەخوازراوەوه‌.