کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئاماری کەرکوک بۆ هەڵبژاردنەکان تەواو نەبووە.

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند تا ئێستا ٤۰% ئامادەکارییەکان ئەنجامدراون بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق کە وابڕیارە لە مانگی نیسانی ۲۰۲۰ ئەنجامبدرێت.

 

لە لای خۆیەوە مەعەن هیتاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسێون ئاماژەی بۆ ئەوشکرد تا ئێستا توانراوە ۷٥% کارتی دەنگدەران دابەش بکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا بەسەرکەوتویی.

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە چاوەڕوانی دوا ئاماری پێداچونەوەی لیستی دەنگدەرانی کەرکوکن لە لایەن هەرچوار وەزارەتی ناوخۆ٫ بازرگانی ٫ تەندروستی و پلاندانانی عیراقەوە تاوەکو دڵنیاببنەوە لە کۆتا ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاکە.