مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە دەکرێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشە بودجەی هەرێم دەنێردرێت و مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی لەخۆگرتووە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰۱۹/۲/۲٦ بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “لە ڕۆژی سەرەتای مانگی (۳)بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت”.

 

ناوبراوئاماژەی بەوەکرد ئەو پارەیەی لە بەغداوە دەنێردرێت پێکهاتووە لە (٤٥٤)ملیاری مووچەی فەرمانبەران و (٦۸)ملیاری مووچەی پێشمەرگە”.

 

بەشیر حداد روونیشیکردەوە پاش پەسەندکردنی لە لایەن پەرلەمان و سەرۆکی کۆمارەوە و بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی (وقائع)ی عراقی بودجەی ۲۰۱۹ کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە بەڵام لەبەر هەندێ ڕێککاری کارگێری هونەری لە وەزارەتی دارایی عێراق تا ئێستا بەشە بودجە بۆ هیچ شارێک نەنێردراوە چاوەرێ دەکرێت لەم چەند ڕۆژەدا هەرێم و شارەکانی تری عێراق بەشە بودجەی ساڵی ۲۰۱۹ بەدەست بگات.