ترامپ و ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بچووکردنەوە گەورەکردن

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانیول ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و پرسی رێکەوتنێکی نێودەوڵەتییان بۆزیادکردنی باج لەسەر بەرهەمە تەکنۆلۆژییەکان تاوتوێکردوە.

 

 

 

بەپێی سەچاوە هەواڵیەکان، دۆناڵد ترەمپ و ئیمانیول ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسی رێکەوتنێکی نێودەوڵەتییان بۆزیادکردنی باج لەسەر بەرهەمە تەکنۆلۆژییەکان تاوتوێکردوە.

 

 

ماکرۆن ئاماژەی بەوەکردوە زیادکردنی باج لەسەر بەرهەمە تەکنۆلۆژییەکان خواستێکی جیهانی لەسەرە و بۆ تاوتوێکردنی ئەوبابەتەش کۆبونەوەی لوتکەی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیهان (G7) باشترین دەرفەتە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە.

 

 

بەپێی زانیارییەکان هەردوولا  بەپێویستی دەزانن کاری زیاتر لەسەر ئەو پرسە بکەن تا رێکەوتنێکی نێودەوڵەتی لەسەر بکرێت.

 

 

گفتوگۆی نێوان ماکرۆن و ترەمپ پاش هەڕەشەیەکی ئەمریکا هات بۆ وەڵامدانەوەی هەنگاوەکەی فەرەنسا کە بڕیاری زیادکردنی باجی سەر بەرهەمە تەکنۆلۆژییەکاندا.

 

 

پێ دەچێت بڕیارە نوێیەكەی فەرەنسا بۆ سەپاندنی باج، 30 گەورە كۆمپانیای بواری تەكنەلۆژیای زانیاری بگرێتەوە كە زۆرینەیان ئەمریكین بەتایبەت كۆمپانیای ئەلفابێت كە خاوەندارێتیی كۆمپانیای گۆگڵ دەكات, لەگەڵ كۆمپانیاكانی فەیسبوك و ئەمازۆن و مایكرۆسۆفت.

 

 

لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەی فەڕەنسا، ئەمریكاش هۆشداریی توند دەداتە ئەو وڵاتە و  ڕایدەگەیەنێت باجی زیاتر دەخەنە سەر هاوردەی شەرابی فەرەنسی بۆ وڵاتەكەیان.