ئەگەری هەڵوەشاندندوەی حکومەتە نوێکەی جۆنسن لەئارادایە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراوی بەریتانیا کاردەکات بۆ دەرکردنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ ڕێکەوتن و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش ڕێگری لێدەکەن.

 

بەپێی هەواڵیکی ئیندیپێندینتی بریتانیا پرسی دەرچوون لەیەکێتی ئەوروپا و هەڕەشەکانی بۆریس جۆنسنی تازە سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراو بۆ دەرچوون بەبێ رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن و بەشێک لەئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای ناچارکردووە کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی جۆنسن بکەن.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە “بەتەواوەتی ئامادەن بۆ هەڵبژاردنێکی گشتی پێشوەخت، ئەگەر حکومەتەکەی بیر لەدەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بکاتەوە بەبێ رێکەوتن، ئەو حکومەتە ناچاردەکەن پلان بۆ هەڵبژاردنێکی گشتی دابنێت.

 

هاوکات فلیپ هامۆند راوێژکاری کابینەی پێشوی حکومەتەکەی تێریزامەی کاردەکات بۆ دانانی پلانێک کە چۆن بتوانن رێگری لەبەرنامەی بۆریس جۆنسن بکەن کە بەنیازە بەبێ رێکەوتن بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا دەربکات.

 

بە گوێرەی ڕای شارەزایان ئاراستەی سیاسەتی حکومەتەکەی بۆریس جۆنسن رونە و دەیەوێت بەبێ رێکەوتنیش بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا دەربکات، بۆیە دەیانەوێت رێگری بکەن لەو پلانەی بۆریس جۆنسن و حکومەتەکەی.