ئەم خواردنانە لە دەرمان دورت دەخەنەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن
 خۆراک و پێکهاتە سروشتیەکان، سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشییەکان، کاریگەری باشیان لەسەر جەستە هەیە و لایەنی خراپیان نابێت.
لێرەدا ئاماژە بەو خۆراکانە دەکەین،کە زانایان رایان وایە لە دەرمان دورماندەخەنەوە.
ترشیات: ئەو خۆراکانەی کە هەڵدێن وەک ماست و سەوزەواتی ناو ترشیات، ڕێگرن لە سکچوون و ئازاری کۆڵۆن و ئەکزیما چارەسەر دەکەن. زەنجەبیل: یارمەتیدەرە بۆ گرژبوونەکانی کاتی سوڕی مانگانە، بەتایبەتی ئەگەر لە چوار ڕۆژی یەکەمی کاتی سوڕی مانگانەدا بخورێت.
نەعنا: بۆ گرژبوونی ورگ و قۆڵۆن بەسوودە. زەردەچەوە: ڕۆڵی هەیە بۆ چارەسەری هەوکردنەکان.
ئاردی شۆڤان: ڕۆژانە خواردنی سێ گرام لە ئاردی شۆڤان یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.
فاسۆڵیا: خواردنی فاسۆلیای وشک یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و ڕێکخستنی کۆلیسترۆڵی بەرز.
سەلەمون: ئەو کەسانەی بڕێکی زۆر لە چەوری سیانی لە جەستەیاندا هەیە، یاخود نەخۆشی هەوکردنی جومگەیان هەیە، دەتوانن سەلەمون بخۆن.