سلێمانی: زەرفی نایلۆن قەدەغەکرا

بچووکردنەوە گەورەکردن

 سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە بڕیارێکی نوێدا بەکارهێنانی زەرفی نایلۆنی قەدەغەکرد.

 

 

گۆران قادر سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ڕایگەیاند قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیار دەدات لەبریی زەرفی نایلۆن، زەرفی كاغەز بەكار بهێنرێت لە بازاڕەکاندا.

 

 

ئەم هەوڵەی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ئامانجی كەمكردنەوەی ئەو هۆكارانەیە کە كاریگەرییان لەسەر ژینگە و تەندروستیی هاوڵاتییان هەیە.

 

 

سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، لە سبەینێوە كارگەكانی تایبەت بە دروستكردنی ئەو زەرفە كاغەزانە دەكەونە كار لە شاری سلێمانی.