جۆنسن: ئامادەین بەبێ ڕێکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیابینەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

ووتەبیژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند” سەرۆک وەزیران ئەوەی خستەروو، ئامادەین هەلوێستمان بگۆرین سەبارەت بەڕێکەوتنەکە، ئاماژەی بەوشکرد ئامادەین بۆ دانوستان بۆ جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیەکە.

 

بۆریس جۆنسن، لەو کاتەی دەستبەکاربووە وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕابەرانی یەکیتی ئەوروپا گفتوگۆی کردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە کە یەکەمین سەردانی بۆ دەرەوە کەی دەبێت.

 

ووتەبێژەکە ئەوەشی خستەروو، جۆنسن هەڵوێستەکەی بۆ ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا ڕوونکردۆتەوە، ئەویش ئەو ڕێکەوتنەیە کە پێشتر واژۆ کراوە لەلایەن بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا، بەلام سێ جار لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپا ڕەتکراوەتەوە، بۆیە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیران خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە دانووستان کردن کاتێک هەڵوێستەکەی دەگۆڕدرێت، بەڵام لەگەڵ هەر کەسێکدا گفتوگۆی کردبێت پێی ڕاگەیاندووە دەبێت ئەوە ڕوبدات.