سێ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

 وابڕیارە سبەی چوار شەمە 31ی ته‌مموزی 2019، سێ شاندی باڵای توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان لە بەغداد لە بارەی دروستكردنی سێ بەنداو لە هەرێمی كوردستان كۆ ببنەوە.

 

 

ئەكرەم ئەحمەد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆگاوبه‌نداوه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووە، لەسەر پێشنیاریکی حكومەتی توركیا کە داوای لە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە بە هەماهەنگی نێوانیان کاربکەن بۆ دروستکردنی سێ بەنداو.

 

 

ڕاشیگەیاندووە، تورکیا داوای کردووە هەر سێ بەنداوەکە بکەونە ناوچەی مێرگەسۆر لە هەرێمی كوردستان.

 

 

ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەشی باسکردووە، بڕی تێچووی هەرسێ بەنداوەكە لە لایەن هەرسێ لایەنەكەوە دابین ده‌كرێت بە هاوبەشی.

 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، دروستکردنی ئەم بەنداوانە جگە لەوەی بڕێکی زۆر ئاو گلدەداتەوە کە بەم ڕێگایەش دەتوانرێت بەشێک لە کێشەکانی کارەبا چارەسەر بکرێت، و هەروەها لە ڕووی كشتوكاڵییەوە بۆ ناوچەكە زۆر باشە و دەیبوژێنێتەوە.

 

د. شەهێن وەهاب