بەرلە هاتنی جەژن موچە دابەشدەکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە عێراق لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی خۆیان موچەی هەرێمیش دەنێرێت.

 

 

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،” هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی موچە لەشارەكانی عێراق دەكرێت، لەگەڵ دەستكردن بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆیان، پارەكەی هەرێمیش دەنێرن”.

 

 

بەگوێرەی زانیاریەكان هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێدەكات و ئەگەر بەغداد پارەی تەواوی موچەخۆران بنێرێت بەر لە جەژن زۆربەی وەزارەتەكان موچە وەردەگرن.

 

دا. شەهێن وەهاب