سەرۆکی هاوپەیمانی و ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبونەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەفدێکی هاوپەیمانی سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامییان کردو دووپاتی پتەوکردنی پەیوەکانی نێوانیان کردەوەو جەختیان لە گرنگی بەشداری لە پرۆسەی چاکسازیدا کردەوە  بەشێوازی مەدەنی و سەردەمیانە.

 

ئەمڕۆ وەفدێکی هاوپەیمانی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی و بە یاوەریی هەریەکە لە جەلال ئەحمەد و کاروان حەمەساڵح و موئمین زەڵمی ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسیی سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامییان کردو لەلایەن عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەکە و هەریەکە لە مامۆستا عبدولغەفور و شیخ عەتا و سەلام کەریم ئەندامانی شوراو ئەحسەن حەسەن بەرپرسی نوسینگەی ڕابەری گشتییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

 

لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کراو بە گرنگیەوە باس لە پێکەوەکار کردن و تەبایی نێوان هێزە سیاسیەکان کراو کاری پێکەوەیی بە گەرەنتی گەشتنە ئەنجام ئاماژەی پێکرا.

 

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە بەشداری هیزە سیاسیەکان کرا لە پرۆسەی چاکسازی حکومەت و چۆنێتی باشکرنی حوکمڕانی وڵات بەشێوەیەکی مەدەنی و سەردەمیانە.

 

وەفدەکەی بزوتنەوەی ئیسلامی زۆر خۆشحاڵی خۆیان دەربری بە سەردانەکەو دووپاتی بەردەوامی پەیوەندییەکانیان کردەوە.